نرخی نەوت بۆ کەمتر لە 90 دۆلار دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرێژەی %1ـی بەهاکەی لەدەستدا، ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا و بڵاوبوونەوەی داتاکانی وەبەرهێنانی چینی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی خاوی برێت 1 دۆلارو 11 سەنت دابەزی و گەیشتە 89 دۆلارو 37 سەنت. لەهەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش، 1 دۆلارو 34 سەنت لە بەهاکەی لەدەستدا و بە 84 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا جەنگەکەی ئیسرائیل و حەماس نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە کە لەم قۆناغەدا ئەو جەنگە ناتوانێت پاڵپشتیی بۆ نرخەکان دابین بکات.

هەفتەی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس بەهۆی تووندبوونی زیاتری شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەوە.

وەبەرهێنەران چاودێری بەرەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی بانکی ناوەندی ئەمریکا و داتاکانی هەلی کار و داهاتی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەپڵ دەکەن بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی هەر خاوبوونەوەیەکی ئابووری کە کاریگەری لەسەر خواستی سووتەمەنی هەبێت لە بەکارهێنەری سەرەکی نەوت لە جیهاندا.

بە شێوەیەکی گشتیی پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوود وەک خۆی بهێڵێتەوە، بەڵام بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا و ژاپۆنیش بڕیارە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا