بەشێكی شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی دانانی هەیكەلی پردی پەڕینەوە لەبەردەم كۆلێژی دەرمانسازی، سبەی لە كاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەكو 2:00ی پاش نیوەڕۆ، بەشێك لە شەقامی 100 مەتریی شارەكە دادەخرێت.شۆفێران وەك رێگەی جێگرەوە دەتوانن شەقامی 40 مەتری و شەقامی 20مەتری هەڤاڵان بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رۆژی یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردوە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە بەیانی 15_8_2022 لە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تاكو كاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ، شەقامی 100 مەتری لەسەر بەرزە پردی ڕزگاری تاكو نزیك بازاڕی لەنگە لەهەردو دیویەوە دادەخرێت.

ئەوەش هاتوە، هۆكاری داخستنی ئەو شەقامەش بە مەبەستی دانانی هەیكەلی پردی پەڕینەوەیە لەبەردەم كۆلێژی دەرمانسازی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، شۆفێران وەك رێگەی جێگرەوە دەتوانن شەقامی 40 مەتری و شەقامی 20مەتری هەڤاڵان بەكاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا