هۆکاری سەردانەکەی قائانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی فەرمی لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە گەیشتە بەغدا.

لەوبارەیەوە، غەزنەفەر بەتیخ سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، سەردانەکەی قائانی بۆ بەغدا بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.

وتیشی: لەدوای رووداوی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠، دەسەڵاتداران خۆیان لە سەردانی نهێنی و نائاشکرای سەرکردە ئێرانییەکان دەپارێزن و دەیانەوێت بەڕێگای فەرمی بێنە خاکی عێراق.

بەتیخ ئاشکرای کرد، ئامانجی سەردانەکەی قائانی گفتوگۆکردن بووە لەسەر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەتایبەت لەدوای ئەوەی ئەمریکا پلانی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی راگەیاند.

هاوکات، تاوتوێی بە ئامانجگرتنی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە، کراوە.

بەتیخ ئاماژەی بەوەش کرد، قائانی لەبارەی دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و رۆڵی عێراق لە ئاشکرا کردنی ناوەڕۆکی رووداوەکە و سزادانی هەر هاوڵاتییەکی عێراقی کە لەو رووداوە تێوەگلاوە گفتوگۆی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا