تەقینەوە لە یەکێک لە پاڵاوگە نەوتییە گەورەکانی ئێران ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەریدەخەن، لە یەکێک لە پاڵاوگە نەوتییە گەورەکانی ئێران، بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوە ڕوویدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “ئرنا”ی ئێرانی،” لە پاڵاوگەی بەندەر عەباسی باشوور، کە یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی ئێران، بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوە ڕوویدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ڕوونیکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکە ئاگر لە پاڵاوگەی بەندەری عەباسی ئێرانی کەوتووەتەوە، کە پێشتر لەمانگی تەمموزیشدا ئاگر لەهەمان پاڵاوگەی ئێران کەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا