دادگای فیدراڵی بریاردانی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم دواخست

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم دواخست.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لەسەر داوای ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕەبە ناوی جەواد کازم عەلوان، بڕیابوو ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر دەستووریبوون یان دەستوورینەبوونی ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم کۆببێتەوە.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ دواخست و داوایكردووە لە دانیشتنی داهاتوو نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و چاودێریی دارایی عێراق ئامادەی دانیشتنەكە بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا