پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی چین بڕیاریداوه بڕی 200 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی دیكه‌ی كۆرۆنا بۆ عێراق بنێرێت.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وانگ یی، هاوتا چینییه‌كه‌ی، ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه، 200 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی دیكه‌ی كۆرۆنا بداته عێراق.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا عێراق بڕی 1 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین له چین بكڕێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا چین پابه‌ندبوونی به وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق دوپاتكردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی “ئێمه له‌دۆخی كۆرۆنادا عێراقمان جێنه‌هێشتووه”.
پێشتر حكومه‌تی چین له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی 50 ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ عێراق نارد.