د. بڕیار رەشید: هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی كاریگەریی خۆیان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، هەوڵەكان بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامن و هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی كاریگەریی خۆیان دەبێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، پێشوازییان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد و هۆكارەكانی ناجێگریی بەهای دینار و هەوڵەكانیان بۆ جێگیریكردنی خستەڕوو.

راشیگەیاند، كە پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكرایكردووە، كاركردنی بانكی ناوەندی بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بە دوو ئاڕاستە بەردەوامە، كە ئاسانكاری بۆ بازرگانان بۆ بەكارهێنانی سەكۆكان و توندكردنەوەی خاڵە سنوورییەكان و نەهێشتنی بەقاچاخبردنی دۆلار، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگییان لەگەل هەرێم دروستكردووە، هەروەها ئاماژەی بە بوونی بەقاچاخبردنی دۆلار كرد بۆ توركیا.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگاری بانكی ناوەندی باسی لەو بڕە پارەیە كرد، كە بۆ گەشتیاران تەرخاندەكرێت و وتی، ئەو برەی تەرخاندەكرێت بۆ گەشتیاران، كە بریتیە لە 20 ملیۆن دۆلاری رۆژانە، نیوەی ئەو بڕە بۆ گەشتیارە و نیوەكەی تری بۆ بەدۆكۆمێنتی ساختە لەلایەن جامبازەكانی دراوەوە دەبرێت، ئەو كەسانە تووشی سزای یاسایی دەبن.

ئاشكراشیكرد، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی كاریگەریی خۆیان دەبێت، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر رێوشوێنێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بەنرخی رەسمی بەمەبەستی گەشتیاری، نەخۆشی و خوێندن بۆ پارێزگای سلێمانی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا