پەرلەمانتارێکی پارتی بە تۆمەتی “سپیکردنەوەی پارە و تاوانی دارایی” یەک ساڵ زیندانیدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە سزادانی بەشار کیکی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی یەک ساڵ، ئەویش بەهۆی ساغبوونەوەی تۆمەتی گەندەڵیی لەسەری.

دادگای ڕەسافە لە شاری بەغدا بڕیاریدا سزای یەک ساڵ زیندانیکردن بۆ بەشار کیکی دەربکات، ئەویش بە تۆمەتی “سپیکردنەوەی پارە و تاوانی دارایی”.

دادگای ڕەسافە بڕیاریشیداوە سزای یەک ملیۆن دینار پێبژاردن بەسەر پەرلەمانتارەکەی پێشووی پارتی بسەپێنێت.

بەشار کیکی پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک