بانکێکی گرنگ لە هەرێم دەکرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە بانکێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و کە راستەوخۆ بە بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە و فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەکانیانی لێ وەردەگرن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023 لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کەبانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم بانکەوە دەڵێت، “تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بوودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات ، وەک بانکێکی فەڕمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزاریەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە”.

سەبارەت بە وادەی دەستبەکاربوونی بانکەکە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جێی ئاماژەیە ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێکاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا