وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر پشكی هەرێم كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە كۆبوونەوەدان.

كۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 7ی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی كە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەكات، رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوكردەوە، بەڵام تائێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەكراوە و حكومەتی عێراق بڕی پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەناردووە، بۆیە تائێستا نەتوانراوە مووچەی مانگی تەممووز و ئابی ئەمساڵ دابەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا