حكومەتی ئێران بەدواداچوون بۆ فیلمی توكل دەكات

ئەم بابەتە 143 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت، لەلایەن بەرپرسانی دۆسیەی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی ئێران ئاگاداركراونەتەوە كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری بەرهەمهێنانی كورتە فلمی توكل نییە و بەدواداچون بۆ بەرهەمهێنانی دەكەن.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “دانیشتنم هەبووە لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی دۆسیەی هەرێم لە حكومەتی ئێران و لەگەڵ بەشێكی دیكەشیان لەرێگای تەلەفۆنەوە قسەمان كردووە هەموویان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كۆماری ئیسلامی ئێران رێزی هەیە بۆ پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەیان و هەرێمی كوردستان و رێزیش لە بەرپرسانی كورد دەگرن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك بەرپرسانی ئێرانی پێیان راگەیاندوون حكومەت ئاگاداری بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە نین و بەدواداچوون دەكات تاوەكو بزانێت كێ لەپشت بەرهەمهێنانی ئەو فیلمەوەیە.

لەچەند رۆژی رابردودا بڵاوبوونەوەی كورتە فیلمێك بەناوی توكل كە تێیدا باس لەوەدەكات مەسعود بارزانی لەكاتی پەلاماری مەخموردا پەنای بۆ قاسمی سولەیمانی فەرماندەی ئەوكاتی سوپای قودسی ئێرانی بردووە.

ناوەڕۆكی فیلمەكە نیگەرانی پارتی دیموكراتی لێكەوتەوەو چەندین بەرپرسی ئەو حزبە وەڵامی ئێرانیاندایەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک