پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە ئامانجی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، لەمەودوا لە مۆڵەكان كرێی ئاوو كارەبا و رسوماتەكانی تر وەردەگیرێت.
لەسەر راسپاردەی”قوباد تاڵەبانی”جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە مۆڵەكانی شاری سلێمانی بنكەی وەرگرتنی پارەی كرێی ئاو كارەبا و روسماتەكانی تر كراوەتەوە، لە هەڵەبجەش دوو بنكە كراوەتەوە.
ئامانج لە كردنەوەی ئەو بنكانەش لە مۆڵەكان كارئاسانییە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی دەوام و كاروباری رۆژانە ناتوانن سەردانی بنكەكان بكەن، دەتوانن لە دوای دەوام لە مۆڵەكان كرێی كارەبا و ئاو بدەن.