پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكرا كرد.
ئەو سەرچاوەیە بە كەناڵی “بەغداد ئەلیەوم”ی ڕایگەیاندووە، حكومەتی فیدراڵی سبەی یەكشەممە، مووچەی مانگی حوزەیران بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و دەیخاتە سەر حسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە بڵاودەكاتەوەو لە دووشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.