سەرۆكی یەكێتی تەئكید لە ئارامی ناوچەكە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و سەقامگیری ناوچەكە بەردەوامە و لە سەردانەكەشیدا بۆ تاران و پاشانیش لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریكا و سوریا و ئێران لە عێراق، تەئكیدی لە هەڵوێستی یەكێتی بۆ سەقامگیری زیاتری ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا كردووەتەوە.

پەیوەندیی نێوان یەكێتی و كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێكرایەوە

سەرۆكی یەكێتی رۆژی 10-9-2023 گەیشتە تاران و چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامدا كە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بوو، تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەكێتی و كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێكرایەوە و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی كەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لە هەمان سەرداندا سەرۆكی یەكێتی لە تاران، رۆژی 11-9-2023، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانكردنی هاریكارییەكانی نێوان هەرێم، عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە بەشێوەیەك كە لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە بێت.

لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا، سەرۆكی یەكێتی رۆژی 12-9-2023 لە سلێمانی پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ماڵی مام لە بەغدا رۆژی 13-9-2023، كۆبوونەوەی لەگەڵ سەتام جەدعان ئەلدندح باڵیۆزی سوریا لە عێراق ئەنجامدا و گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی، هەرێمی كوردستان و سوریا جەختیلێكرایەوە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و بەردەوامیی هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لە هەمان رۆژدا سەرۆكی یەكێتی لە ماڵی مام لە بەغدا چاویكەوت بە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد و لەدیدارەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت و سەقامگیریی ناوچەكە پارێزراوبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا