پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە هەورەبرووسکە لە سەنگەرێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی داو و ژمارەیەک پێشمەرگە بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندرووستییانەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15-2-2024)، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارین، هەورەبرووسکە لە سەنگەرێکی هێزەکانی پێشمەرگەی دا لە سنووری شێروان مەزن لە پارێزگای هەولێر و چوار پێشمەرگە بریندار بوون.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەو پێشمەرگانە بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندرووستییان و کاریگەریی هەورەبرووسکەکە کە بووەتە هۆی درووستبوونی حاڵەتەکانی رشانەوە، هێڵنجدان و لەهۆشچوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستیی چاودێریکردنی رەوشی تەندرووستییان.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ، بە هەورەتریشقە و بای بەهێزەوە روو لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.