ئەمریکا بەبڕی 1.2 ملیار دۆلار پاڵپشتی لە ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا پاڵپشتی لە ئۆکرانیا دەکات و وەزیری گەنجینەی ئەمریکاش ناردنی بڕی 1.2 ملیار دۆلاری بۆ کیێڤ ڕاگەیاند.

جانێت یەلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ کییڤ ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی پاڵپشتی لە کیێڤ دەکات لەکۆی گشتی بودجەکەی کە 10 ملیار دۆلارە، بڕی  1.2 ملیار دۆلار وەک پاڵپشتی و یارمەتی بۆ کییڤ تەرخان دەکات”.

جەختی لەوەشکردەوە، لەمساڵدا ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ ڕزگاربوون لە سزاکانی ئەمریکا سەرەکیترین ستراتیژییەتی ئەمریکا دەبێت و وڵاتەکەی بەنیازە سزاکانی سەر ڕوسیا زیاتر بکات.

ئەم پاڵپشتی و یارمەتییەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لەکاتێکدایە، کە بەهۆی  جەنگ و هێرشەکانی ڕوسیاوە ڕووبەری زیانێکی زۆر بۆتەوە، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواش جگە لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا سزای ئابووری توندیان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا