ترەمپ پێش رۆشتنی بڕیاری ئازادكردنی بۆ73 كەس دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا چەند كاتژمێرێك بەر لەوەی كۆتاییهاتنی دەسەڵاتەكانی بڕیاری لێبوردنی بۆ 73 كەس دەركرد و سزای سەر 70 كەسی دیكەشی كەمكردەوە.

ماڵپەڕی كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆك ترەمپ لێبوردنی بۆ 73 كەس دەركردووەو لە نێواندا ستیفن بانۆن، ڕاوێژكاری پـێشووی ترەمپی تێدایە كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی و خواردنی پـڕێك پارە.

هاوكات مەحمود رەزا بانكیش یەكێك لەو كەسانەی لە بڕیارەكەی ترەمپ سودمەند بووەو تۆمەتبارە بە پـێشێلكردنی سزا دارایـیەكانی سەر ئێران و درۆكردن لەگەڵ دادوەری ئەمەریكا.

پێشتر میدیاكانی ئەمریكا لەزاری راوێژكارانی ترەمپەوە ئاماژەیان بەوەكرد، ترەمپ ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی پێش رۆشتنی لە كۆشكی سپی بڕیاری لێخۆش بوون بۆ نزیكەی 100 كەس دەربكات.

باسیان لەوەشكرد، ترەمپ بە نهێنی لەگەڵ ڕاوێژكارەكانی گفتوگۆی ئەو بابەتەی كردووە تا بۆی روون بێتەوە بڕیاری لەوشێوەیە گرفتی یاسایی هەیە، یاخود نا، بەڵام راوێژكارەكانی هۆشدارییان لە دەركردنی بڕیارەكە پێداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا