پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆببێتەوە.
سبەی دووشەممە11ی ئەیلول، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە پڕۆژەی یاسای هەمواری دووەمی بیمەی کارمەندانی حکومی و کەرتی تایبەت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای تەندروستی دەروونی ئەنجامدەدرێت.
بەپێی خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دامەزراوەی شەهیدان، تۆماری لەدایکبووان و کۆچکردووان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران دەکرێت.
هاوکات، لەبارەی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق گفتوگۆ دەکرێت.