نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئەیلول، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدایە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 51 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری هاوبەشی سعوودیە و رووسیا لەبارەی  بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوتی ئەو دوو وڵاتە بۆ بازاڕەکانی جیهان بە بڕی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە و پێدەچێت کەمکردنەوەی خستنەڕووی خۆویستانەی نەوت لەلایەن ئەم دوو وڵاتە زلهێزەی هەناردەی نەوتی جیهانی، تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژەی هەبێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا