وەزیرێكی هەرێم داهاتەكەی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەێت “پێویستم بەپۆستی وەزیری نەبوو، پێش ئەوەی ببم بەوەزیر داهاتەکەم 200 ئەوەندەی موچەکەم بوو”.

کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەمیانی میوانداریكردنی بۆ پەرلەمانی كوردستا ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیران، رایگەیاند،كاتێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكانم وەرگرت هیچ موئەسەساتێكی تیا نەبوو، پێش ئەوەی ببمە وەزیریش داهاتەكەم 200 ئەوەندەی موچەكەم بووە، بەڵام بۆ چاکسازیی بڕیارمدا ببمە وەزیر”.

دەشڵێت “من بەشداربووم لە کابینەی نۆ چونکە قەناعەتێکم هەبوو بەبەرنامەی سەرۆک وەزیران بۆ چاکسازیی و شەفافیەت و عەدالەت”.

كەمال ئەتروشی، لە شەشی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتار بووە وەزیری سامانە سروشتییەکان و سوێندی خوارد کە پارێزگاری لە یەکێتی گەل و خاکی هەرێمی کوردستان بکات و ڕێز لە یاسا ڕەچاوکراوەکان بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا