بەفربارین رێگای 350 گوندی باکووری کوردستانی داخستووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەفرێکی زۆر لەبەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان باریووە و هاتووچۆی دانیشتوانی 350 گوندی ناوچە جیاجیاکانی پەکخستووە.

بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارینی توندەوە کە لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە، رێگای 229 گوندی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان گیراوە و هاوڵاتییان بەهۆی سەختی رێگاوبان و بەفربارینێکی زۆر لەو ناوچانە، ناتوانن بەئاسانی هاتووچۆ لەنێوان گوندەکاندا بکەن.

لە ئێوارەی دوێنێشەوە، بەفرێکی زۆر پارێزگای مووش-ی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و رێگاوبانی 75 گوندی پارێزگاکە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی ئەوەدان رێگا داخراوەکان بەڕووی هاوڵاتییاندا بکەنەوە.

بەهەمانشێوەی پارێزگاکانی وان و مووش، پارێزگای جۆلەمێرگیش بەفرێکی زۆری لێباریووە و رێگای چوار گووند لەو پارێزگایە بەڕووی هاوڵاتییاندا داخراوە.

پارێزگای بەدلیس، یەکێکە لەشوێنە سارد و باراناوییەکانی باکووری کوردستان و لە وەرزی زستاندا سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز روو لەو ناوچەیە دەکات، پاش ئەوەی بارانێکی بەخوڕ ئەو پارێزگایەی گرتەوە لە رۆژی پێنجشەممەدا، لە ئێوارەی هەمان رۆژەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکەی گرتووەتەوە و رێگای زیاتر لە 44 گوند داخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا