پەیامێک لە ئەمریکاوە؛ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ” ناکشێتەوە و جەختی لەسەر رۆڵی گرنگی ناوچەکە لە ئەولەویەتەکانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی کردەوە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەملەکەی ئوردنی دا، مارک میڵی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا وتی ناوچەکە “زۆر گرنگە و پڕ بایەخە بۆ ئەمریکا لەبەر زۆر هۆکار”.

گوتیشی: “هاوڕێیەتی و هاوبەشی زۆر نزیکمان هەیە. وە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ناوچەکە سەقامگیرە. دیارە ناوچەکە سەرچاوەیەکی سەرەکی سەرچاوەی نەوت و وزەیە بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان”.

میڵی، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییە درێژخایەنەکەی نێوان وڵاتەکەی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت.

وتیشی: “ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت کە ئەمریکا هەرگیز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە، پێموایە بۆ چەندین ساڵ و دەیان ساڵەی داهاتوو پابەند دەبین بە مانەوە لەم ناوچەیە”.

هەرچی دەربارەی عێراق و سوریایە، ئەو جەنەڕاڵەی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، تا ئەوکاتەی گروپە تیرۆرستییەکان هەڕەشەبن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان بە گشتی و ناوچەکە بەتایبەتی، سوپای ئەمریکا لە شوێنەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و سوریا دەمێننەوە.

وتەکانی جەنەڕاڵ مارک میڵی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کاتێکدایە، جموجۆڵی سەربازی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سوریا و عێراق بەتایبەتی روو لە زیادبوونەوە. لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا جوڵەی بە هێزەکانی کردووە بەرەو سنووری قوڵایی عێراق و سنوورەکانی سوریا، شارەزایانیش ئاماژە بۆ روودانی جەنگێک دەکەن لە نێوان ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا