ئیسرائیل کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی لە وڵاتەکەی دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە زۆرینە دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرئیل، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە فەرمانیدا بە داخستنی سەرجەم لق و بارەگاکانی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەڕی لە ئیسرائیل.

پرۆژەیاساکە رۆژی دووشەممە (1ـی نیسان) بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئیسرائیلی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەندکرا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیسرائیل دەستکراوە کرد لە دەرکردنی فەرمانەکە.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، “بوونی کەناڵەکە لە وڵاتەکەیان هەڕەشە بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل درووست دەکات و گیانی سەربازەکان دەخاتە مەترسییەوە”.

پاش دەرچوونی بڕیارەکە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری جاران) ووتی، “بە کارکردن و پابەندبوون بە بڕیارە نوێیەکە، چالاکییەکانی کەناڵە قەتەڕییەکە لە وڵاتەکەمان رادەگرین”.

کەناڵی جەزیرە کە لەلایەن وڵاتی قەتەڕەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت لە کاردانەوەی بڕیارەکەی نەتەنیاهوو رایگەیاند کە ئەوان بڕیارەکە رەت دەکەنەوە و “وەک جاران بەشێوەیەکی ئازایانە و پرۆفێشناڵانە رووداوەکان دەگوازنەوە بۆ جیهان”.

شۆلما کەرهی، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی بە “گرنگ” ناوبرد و رایگەیاند، “”ئەم میدیایە بەردەوامە لە وێنەگرتن و رووماڵکردنی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و گیانی سەربازەکانمان دەخاتە مەترسییەوە”. وتیشی، “بەردەوام پروپاگەندەی ناڕاست‌ودرووست بڵاودەکاتەوە و سەرکردەکانی حەماس لەرێگەی ئەم میدیایەوە پەیامەکانیان دەگەیەنن بە جیهان”.

کەناڵی ئەلجەزیرە، یەکێکە لە بەناوبانگترین و پڕبینەرترین میدیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارەگاکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕە. ئیسرائیل تۆمەتی پاڵپشتیکردن و لایەنگری لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا، دەداتە پاڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا