پۆڵەتیک پرێس
نوری مالکی ڕایگەیاند، له ماوهى رابردوودا هاوپهیمانى سێقۆڵى سهدر و پارتى و حهلبوسى سووربوون لهسهر ههڵبژاردنى سهرۆككۆمار و بۆ ئهم مهبهستهش رووبهڕووى ئێمه بوونهوه.
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئێمەش سەرکەوتوو نابین وەک چوارچێوەی هەماهەنگی ئەگەر بمانەوێت لە پەرلەمان سەرۆککۆمار هەڵبژێرین بەهۆی ئەوەی ئێمە دژی هاوپەیمانی سێ قۆڵی وەستاینەوە، بەهەمان شێوە دواتر ڕێژەیی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان تەواو نابێت.
وتیشی پێویستە عێراق لەم دۆخە چەقبەستووە ڕزگار بکەین، چونکە بەرپرسیارێتی ئەوان لەسەر شانی ئێمەیە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا باشترە لەسەر پرسی سەرۆککۆمار ڕێکەوتن ئەنجام بدەن، چونکە دەبێتە مەترسی بۆسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا.