شەڕو ئاڵۆزییەكانی سوودان بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانیی خێرا لە خەرتوومی پایتەخت و شارەكانی دەوروبەری لە 32 هەمین رۆژیدا بەردەوامە.

سوپای سوودان بە فڕۆكەی جەنگی پێگەكانی سەربە هێزەكانی پشتیوانیی خێرای لە خەرتوومی پایتەخت و شارەكانی بەحری و ئومدەرمانی كردە ئامانج.

دوای بۆردوومانە ئاسمانییەكان، پێكدادانێكی قورس لەو شارانە روویدا.

بەیانی رۆژی 15ی نیسان لە خەرتوومی پایتەختی سوودان و شارەكانی دیكە پێكدادانی چەكداری لە نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانیی خێرا دەستیپێكرد.

لیژنەی پزیشكانی سوودان، ئاشكرایانكردبوو كە تاكو ئێستا 822 كەسی مەدەنی لە خەرتوومی پایتەخت، ئەلعوبەید و ئەلجونەینە لە هەرێمی رۆژئاوای دارفۆر گیانیان لەدەستداوە و سی هەزار و 215 كەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا