بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرفتی مووچە دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی بەمەبەستی زامنکردنی مووچە و سوپاسکردنی سودانی و لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق دەچێت بۆ بەغداد.

میدیای فەرمی یەكێتی رایگەیاند، وابڕیارە رۆژی شەممە رێککەوتی 5-5-2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، لەو سەردانەشدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەردانەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا