رێباز حەملان: سبەی 700 ملیار دینار دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ناردنی 700 ملیار دینارەكە كێشەی بۆ دروست نەبووە و ئەمڕۆ یان سبەی پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان رایگەیاند شەڕەكەی دوێنێی نێوان هیزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هیچ پەیوەندی بە مووچەوە نییە و “پارەی خەڵكی كوردستان دەگات، ئەبوو ئەو پارەیە ئەمڕۆ بگەشتایە بەڵام نەهاتووە و سبەی دەگاتە بانكەكانی هەرێمی كوردستان.”

ئێوارەی دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رووبەرووی یەك بوونەوە لە چیای قەرەچووخ لە نزیك كەمپی ئاوارەكانی مەخمور و تێیدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و هەشت پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دوو كوژراویش لە سوپای عێراق بوونی هەیە.

شەڕەكە دوای ئەوە دێت كە هێزەكانی گەریلا چەند رۆژێك لەمەوبەر چەند خاڵێكی چاودێرییان چۆڵ كردوو و رادەستی حكومەتی عێراقییان كرد.

رێباز حەملان لەسەر رووداوەكە دەڵێت كێشەكە كۆتایی هاتووە و لە دوێنێوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندیدان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا