گەشتی ئاسمانی سلێمانی تاران دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرایدەكات، بەمزوانە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی تاران دەستپێدەكاتەوە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون لەماوەی رابردوودا گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان سلێمانی تاران راگیران.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئێرانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان سلێمانی تارانی راگەیاندووە، بۆ ئەومەبەستەش لەئێستادا سەرقاڵی وەرگرتنی رەزامەندی بەغدان”.

وتیشی “بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە لە مانگی داهاتوو دەست بەگەشتەكان بكەنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا