پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی لە تورکیا و ئێران کرد و وتی، “ئەگەر تورکیا و ئێران لەسەر گرتنەوەی ئاو بەردەوام بن کاڵاکانیان بایکۆت دەکەین”.
لە درێژەی قسەکانیدا حاکم زاملی باسی لەوەکرد، “تورکیا بەڕێژەی %80 و ئێران بەڕێژەی %100 ئاویان لە عێراق گرتووەتەوە، بۆیە گەر بەردەوام بن لەمە بایکۆتی کاڵاکانی هەردوو وڵات ڕادەگەیەنین”.
هۆشداریشیدا، “خەریکە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بەتەواوەتی وشک دەبن و کارەسات لە عێراق دروست دەکەن”.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی ئاو لە عێراقدا کەمدەکات و ئەمەش مەترسی بۆسەر ژیانی بەشێکی زۆر لە عێراقییەکان و بەتایبەتی جوتیاران دروست دەکات، هۆکاری سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ گرتنەوەی ئاو لەسەر عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.