بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە3ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 220 ملیۆن و 186 هەزار و 13 دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 166 ملیۆن و906 هەزار و 13 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 53 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ، لەکاتی کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا