کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە17ی ئایار، کۆدەبێتەوە و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کوردستان دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ژمارە 3ی یاسایی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە15ی ئایار، د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پەیامێکدا، بانگهێشتی سەرجەم ئه‌ندامه‌‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌3ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی17/5/2023.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی چوار تەوەر دەکرێت ئەوانیش:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە 39ی ساڵی2015ی فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق، بەپێی حوكمی بڕگەی پێنجەم لە ماددەی 78 و ماددەكانی 79و 80 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی 1 و 2 له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 25 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
– عبدالستار مجید قادر.
– عپمان علی سمایل.
– بدریە اسماعیل محمود.
– مسلم عبدالله رسول.
– هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.
– روپاك احمد رحمان.
– عمر عبدالله فتاح.

سێیەم: دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی 28 و 34 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
– دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (دلێر عبدالخالق حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن) لە لیژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە).
– دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 87 و 88 و 89 و 97 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
– پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
– پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا