لە هەولێر 92 بەنزینخانە سزادران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی (92) بەنزینخانە سزادراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین، لەمانگی ڕابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتای ئەو مانگەشدا تاوەكو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

ئەوەشهاتووە، هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەكەمان، دڵنیا دەكەینەوە تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر كەس و خاوەن بەنزینخانانەیەك كە بەنزینی خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستكاری كوالێتی بەنزین دەكەن.

باس لەوەشكراوە، داواش لەهاووڵاتیان دەكەین لەكاتی تێبینیكردنی هەر جۆرە سەرپێچیەك لە بەنزینخانەكان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالێتیەكەی لەزووترین كات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بكەنەوە. هەروەها ئاگاداری خاوەن بەنزینخانەكان دەكەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنی ئەو بەنزینخانانە بڵاودەكەینەوە كە سزادەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا