سودانی لەبری دۆسیەی نەوت دۆسیەی ئاو لەگەڵ شاندی تورکیا تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ئەمرۆ لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندەکەی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان لەسەر ئاستی جۆراوجۆر کرا، گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرد.

سودانی جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق جدییە لە چارەسەرکردنی هەموو دۆسیەکان بە رۆحیەتێکی هاریکاری و دراوسێیەتییەکی باش، جگە لە بەردەستبوونی دەرفەتی بەڵێن پێدراو بۆ هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی زیاتر، چونکە نوێنەرایەتی یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان دەکات و دەرفەتە ئابوورییە مەزنەکانی تێدایە.

هەر لە دیدارەکەدا سودانی ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی نێوان عێراق و تورکیا کرد، لەو هەڵوێستانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی عێراق و تورکیا بکات و ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئەم دواییەی تورکیای کرد بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە و داوای لە لایەنی تورکیا کرد کە ئاو بۆ رووباری فوراتیش زیاد بکات، بەتایبەتی لە ئێستادا کە ملیۆنان زیارەتکار سەردانی عێراق دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، کە رێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا