بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانین بۆ ئەفسەران و كارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی دەردەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قەلاچوالان سەردانی بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی كرد و لەلایەن جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسەوە پێشوازیلێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا جەلال شێخ ناجی ئەرك و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانی ئاژانسەكەی لە راپۆرتێكدا خستەڕوو و رایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئەركە هەواڵگرییەكانمان جێبەجێ دەكەین و هەموو هەوڵێكمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارامە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی كرد كە دڵسۆزانە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی راپەڕاندووە، هاوكات پێزانینی بۆ ماندووبوونی ئەفسەران و كارمەندانی ئاژانس دەربڕی لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێم و هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئارامیی هاوڵاتییانەوە و رایگەیاند، مایەی شانازییە بەبێ جیاوازی و دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەركەكانتان رادەپەڕێنن و هەوڵەكانتان لەپێناو هەموو خەڵكی كوردستاندایە، ئەمەش شێوازە دروستەكەی كاركردنی ئێوەیە و ئێمەش بەهەمووشێوەیەك پشتیوانتان دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا