باڵیۆزی ئەمریکا زانیاری نوێ لەبارەی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی لە عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئامادەن وەبەرهێنانیان لە عێراق زیادبکەن بەتایبەتی لەبواری وزەدا.

لەمیانی دووەمین کۆڕبەندی نەوت و غاز کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ئاماژەی بەوەکرد، تێکڕای بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکە بەڕێژەی %25 زیادیکردووە، جەختی لەوەش کردەوە، سودوەرگرتن لە کەرتی وزە بابەتێکی زۆر گرنگە.

باسی لەوەش کرد، ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ عێراقدا کاردەکەن پێویستە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان بەدەست بگات و گرێبەستەکان بەشێوەیەکی باش واژۆبکرێن چ لەناوەوەی وڵات چ لە دەرەوە، چونکە ئەم ڕێکارانە دەبنەهۆی ئاسانکردنی وەبەرهێنان لە عێراق.

جەختی لەوەش کردەوە، عێراق لەپێناو پتەوکردنی لایەنی ئاسایشی دەبێت بەم کارانە هەستێت تا کۆمپانیاکان بێنە ناو خاکەکەی و لە کەشێکی هێمندا جۆرە وەبەرهێنانێک بکەن کە خزمەت بە عێراقییەکان بکات.

سەرلەنوێ ئەوەی خستەوەڕوو کە دەبێت عێراق بیر لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهاتی بکاتەوە لەپێناو بەرفراوانکردنی قەبارەی وەبەرهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا