لە هەڵەبجە سێ‌ كەس بە چوار كیلۆ تی ئێن تی و ژمارەیەك چەكی بێ‌ مۆڵەتەوە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە چوار كیلۆ TNT و چەندین جۆر چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و نایاسایی دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رۆژی چوارشەممە 9_8_2023 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 7ی ئابی 2023، سێ تۆمەتباریان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد، كە كاری قاچاخچیێتی كڕین و فرۆشتنی چەك و تەقەمەنیی نایاساییان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی دەڵێت، دوای دەستگیركردنی تۆمەتباران، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، پشكنین بۆ ماڵ و دووكانی تۆمەتباران كراوە، لەئەنجامدا دەست گیراوە بەسەر چوار (كگم) تی ئێن تی و 53 پارچە چەكی مامناوەند و چەكی راو، 10 بۆمبی دەستی لە جۆری نارنجۆك، نزیكەی دوو هەزار فیشەكی جۆراوجۆر و چوار دووربینی سەر چەك.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئەو سێ تۆمەتبارە بە ناوەكانی (س. م. م. )، (ڕ. م. ع. ) و (ج. ك. ع.) بەپێی مادەی 15ی چەك راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا