بانكی ناوەندی لە سێ رۆژی رابردوودا هیچ بڕە دۆلارێكی نەفرۆشتوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، بانکی ناوەندی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پشووەکانەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتووە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، بانكی ناوەندی بەهۆی پشوەكانەوە لەرۆژانی 23،24،25ی ئەم مانگە هیچ بڕە دۆلارێكی نەفرۆشتوە بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبوەتەوە.

ئاشکراشی کرد،  بۆ رۆژانی 26، 27، 28 و 29ی ئەم مانگە بڕی 348 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێ كە 220 ملیۆنی بۆ ناوخۆییەو  128ملیۆن دۆلاریشی بۆ حەواڵەو دەرەوەی وڵاتە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەمە كەمترین خستنەبازاڕی دۆلارە بە بەراوردی هەفتەكانی پێشوی ئەم مانگە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زۆرترین دابەزینی تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار بوو بە 154 هەزار و 250 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا