ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشتی گشتی-سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە7ی ئاب، ئاسایشی گشتی-سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی ( ی، ع، ح )لە قەزای بازیان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی ( کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.

جەختیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا