بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی 25 كارمەند بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال دادەمەزرێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی 25 كارمەند لەسەر بودجەی مەكتەبی دارایی یەكێتی بۆ بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانی فێركاری دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی.

لەوبارەوە د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی، رایگەیاند: زۆر سوپاس بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دامەزراندنی 25 كارمەند لە سەر بودجەی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەكەمان (نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید).

ئەوەشی خستەڕوو، سوپاسی تایبەتم بۆ برای بەڕێزو خۆشەویستم كاك جەمال كەریم بەرپرسی پارێز و پاسەوانانی كاك بافڵ و بەڕێز كاك تەها لە مەكتەبی دارایی كە هاوكارمان بون لەو دامەزراندنە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشتیوان بە خودا لە نزیكترین كاتدا یەكەی چاودێری وردی منداڵان دەكرێتەوە كە لەتوانایدایە لە یەك كاتدا 20 منداڵ كە پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بێت وەربگرێت و چارەسەر بكرێن.

د. پشدەر ئەوەشی رونكردەوە، پێشتر ئەم كارمەندانە كاری خۆبەخشیان كردوە لای خۆمان و توانای باشیان هەیە و ئامادەن بۆ خزمەتكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا