پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌حمه‌د كامیل ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ى به‌فه‌رمانى كوێخا دێرین ته‌قه‌ى لێكرا سوپاسى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات، به‌وه‌ى كه دواى رووداوى ته‌قه‌كردن لێى په‌یامى بۆ ناردووه‌و پێى وتووه خۆى به خاوه‌نى كه‌یسه‌كه‌ى ده‌زانێت.
ئه‌حمه‌د كامیل ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ى به‌فه‌رمانى كوێخا دێرین له‌شه‌وى 29 له‌سه‌ر 30 ى مانگى 1 ته‌قه‌ى لێكرا به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: رووداوه‌كه له شه‌وى 29 له‌سه‌ر 30 ى مانگى 1 روویدا، به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌م ده‌ڕۆشتم كه سوارى ئۆتۆمبیله‌كه‌م بووم دوو كه‌س هاتن ده‌رگاى ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كردمه‌وه‌و خۆیان ناساند وتیان كارمه‌ندى ئاسایشین، داواى ناسنامه‌یان كرد منیش ناسنامه‌كه‌م دانێ و دواى ئه‌وه‌ى سه‌ریریان كرد ناسنامه‌كه‌یان دامه‌وه له‌وكاته‌دا یه‌كێكیان ده‌مانچه‌ی ده‌رهێناو ده‌ستى كرد به ته‌قه‌كردن چوار فیشه‌كى پێوه‌نام و هه‌ردوو رانى برینداركردم.
وتیشى : رۆژى دواى رووداوه‌كه سكاڵاى یاساییم تۆماركرد له‌لای هێزه ئه‌منییه‌كان و له دادگا دواى دوو رۆژ لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك ئه‌وان دانیان به‌وه‌دانابوو ئه‌وان به فه‌رمانى كه‌سێك به‌ناوى دێرین ئه‌حمه‌د كه به‌كوێخا دێرین ناسراوه ئه‌و كاره‌یان كردووه، دواى دوو رۆژى تریش فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ كوێخا دێرین ده‌رچووه.
روونیشیكرده‌وه، كوێخا دێرین له‌و ناوچه‌ى كه ئێمه پرۆژه‌مان هه‌یه چه‌ند جارێك هاتووه‌ته سه‌رمان و به‌پاساوى جیاجیا بڕى زیاتر له ملیۆنێك دۆلارى له‌پرۆژه‌كه‌ى ئێمه سه‌ندووه به‌ناوى ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌و ناوچه‌یه باڵاده‌سته.
ئه‌حمه‌د كامیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆر سوپاسى كاك بافڵ ده‌كه‌م دوو سێ رۆژ دواى رووداوه‌كه په‌یامى بۆ ناردین كه ئه‌و وا حساب ده‌كات ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ خۆى كراوه بۆیه خۆى به‌خاوه‌نى كه‌یسه‌كه‌ى ئێمه ئه‌زانێت و ناهێڵێ ئه‌م كاره به‌ئاسانى تێپه‌ڕێت. جێى دڵخۆشییه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و رێكاره‌مان بینى جێبه‌جێكرا.