مستەفا كازمی ئەنجامی سەردانەكانی بۆ سعودیە و ئێران دەخاتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ جێبەجێكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك پێویستیان بە هاوكاریی هەموو لایەنە سیاسییەكانە و ئاماژە بەوەش دەكات، سەردانەكەی بۆ سعودیە زۆر باش بووە، دەشڵێت، ئێران وەزیری وزەی خۆی دەنێرێت بۆ بەغدا بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاو و وزەی كارەبا.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ماوەیەك لەمەوبەر بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی 1000 قوتابخانەی لە هەموو عێراق دانا و ئەوە بەشی یەكەم دەبێت لە چوارچێوەی رێككەوتنی عێراق و چین.

لەبارەی یاسای پشتیوانیی ئاسایشی خۆراك، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتی: پەرلەمان پڕۆژەیاساكەی پەسەندكرد و پێویستە جێبەجێبكرێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك. یاساكە بە دۆخێكی تایبەتە. حكومەت وەك كاربەڕێكەر ناتوانێت یاسا دەربكات، بۆیە پەنامان بۆ یاسای ئاسایشی خۆراك برد.

وتیشی، پێویستیان بە هاوكاریی هەموو لایەنە سیاسییەكانە بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایە.

سەبارەت بە سەردانەكەی چەند رۆژێك لەمەوبەری بۆ سعودیە و ئێران، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتی: سەردانی ئەم دواییانەم بۆ سعودیە سەردانێكی زۆر باش بوو؛ گفتوگۆمان كرد لەبارەی پرسە هاوبەشەكان و وەبەرهێنانی سعودیە لە عێراق و ئاسۆی پەیوەندییەكان هەروەها بەستنەوەی كارەبا و زۆر پڕۆژەی دیكەمان باسكرد. تیشكمان خستەسەر گرنگی سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە. لە سەردانەكەماندا بۆ ئێران باسی هەمان ئەو بابەتانەمان كرد. ئێران ئامادەیی دەربڕی كە وەزیری وزە رەوانەی عێراق بكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئاو، وزەی كارەبا و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا