بەهای دۆلار دابەزی و تمەنیش گەیشتە نزمترین ئاستی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی تاڕادەیەک دابەزی و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییهاتنی پشووەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بازاڕی دراوی سلێمانی، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە بۆ 152 هەزار و 750 دیناری عێراقی.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر داببەزێت بەهۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی و کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەریساڵ بەتایبەت کە بانکی ناوەندیی دەستیکردووە بە خستنەبازاڕی زیاتری دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە بەهای تمەنی ئێرانی گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا بەجۆرێک لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و 130 هەزار تمەنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا