شاندێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو شاندێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكانی تایبەت بە شایستە داراییەكانی هەرێم، چاوەڕێشدەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات.

بڕیارە ئەمشەو شاندێكی باڵای تەكنیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق كۆبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم.

پێدەچێت سبەینێ بەغدا 900 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بكات كە بەپێی رێككەوتنی هەردوولا دەبێت بەغدا مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا