كورسی كارەبایی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر ئەركی سەرمایەداری نیشتمانی(مەریوان حاجی جەمال) 13كورسی كارەبایی؛ بۆ 13 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین كرا.

ڕۆژی سێشەممە، لە سەنتەری فێركاری راهێنانی منداڵان لە سلێمانی؛ لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە چوار چێوەی كارە خێرخوازییەكانی سەرمایەداری نیشتمانی (مەریوان حاجی جەمال) 13 كورسی كارەبایی بەخشرایە 13 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كە زۆربەیان دوچاری نەخۆشی شەلەل دەماغ بوون و لە دۆخێكی ناجێگیری تەندروستیدان.

پڕۆژەی بەخشینی كورسی كارەبایی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت؛ لە لایەن سەرمایەداری نیشتمانی مەریوان حاجی جەمال پاڵپشتی دەكرێت؛ بەومەبەستەی هاوكار بێت لە كار ئاسانی بۆ ژیانی ئاسایی ئەو منداڵانەی گرفتاری نەخۆشی ئیفلیجی مێشك بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا