پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەكه‌سێك کردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە25ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كچێك تۆماركرد كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وە له‌یه‌كێك له‌سیتییه‌كانی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایل و لاپتۆپی تۆمه‌تباردا.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردون.
جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ف، ر)، به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.