کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “سبەی سێشەممە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هیمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی قۆناغی داهاتووی عێراق”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “لیستی ناوی کاندیدەکان کاتژمێر لەدوای کاتژمێر دەگۆڕێت و تا ئەم ساتە لەسەر هیچ ناوێک ڕێکنەکەوتوون”.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد لەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دوابەدوای ئەوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا