دواین بڕیار لەبارەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگەوە درا

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ دانانی مۆلیدەی بێدەنگ و چیتر ئەو وادەیە درێژ ناكەنەوە، هەركەسیش سەرپێچی بكات سزای دەدەن.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ دانانی مۆلیدەی بێدەنگ و ئەوەی داینەنابێت، ئەوا لە قۆناغی یەكەم سزا دەدرێت، لە قۆناغی دووەمیشدا، مۆلیدەكەی دەدرێتە خەڵكی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناكەنەوە.

فرسەت سۆفی باسی لەوەكرد، لەماوەی رابردودا خەڵكێكی زۆر ناویان تۆماركردووە تاوەكو مۆلیدەی بێدەنگ دابنێن، بۆیە هەرخاوەن مۆلیدەیەك پابەندی بڕیارەكانیان نەبێت، ئەوا مۆلیدەكانیان لێوەردەگیرێتەوەو دەدرێتە ئەو كەسانەی ناویان تۆماركردووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ناوەراستی مانگی یەكی ئەمساڵەوە پارێزگای هەولێر ‏بڕیاریدا تاوەكو سەرجەم موەلیدە ئەهلییەكان بكرێنە مۆلیدەی ‏بێدەنگ، دواتریش لەسەر داوای خاوەن مۆلیدەكان چەندجارێك ئەو وادەیە درێژكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا