پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە10ی تەمموز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 77 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 83 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 28 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیادکردنی سزاکانی سەر ڕوسیا لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، هەروەها کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین هۆکارێکی سەرەکین بۆ ناجێگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.