تاڵیبان: ریشتاشین و مۆسیقا قەدەغەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان رێنمایی نوێ بۆ سەرتاشخانەکانی ئەفغانستان دەردەکات و بەپێی ئەو رێنماییە نوێیە ریشتاشین و گوێگرتن لە مۆسیقا لەکاتی کارکردن قەدەغەیە.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی هلمند لە باشوری ئەفغانستان بڕیاریاندا، کورتکردنەوەی ریش و لێدانی مۆسیقا لە کاتی کارکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغە بکرێت.

لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو ویلایەتە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “لە ئەمڕۆوە ریشتاشین و مۆسیقا لە سەرتاشخانەکان و گەرماوە گشتییەکان بە یەکجاری قەدەغەیە”.

سەرەتای ئەم مانگە، بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ژمارەیەک لە پەیمانگاکانی مۆسیقای داخست و تا ئێستاش قوتابخانەی بەڕووی کچاندا نەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا