پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازی و پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ بڕیاری كۆماری ئه‌فریقای باشور به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئیسرائیل له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عێراق پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌فریقای باشور ده‌كات كه دژ به قه‌واره‌ی زایۆنی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی و پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی كۆماری ئه‌فریقای باشور ده‌رده‌بڕێت به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره ئیسرائیلییه له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، عێراق پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌فریقای باشور ده‌رده‌بڕێت كه ئه‌و كرده‌وه بێوێنانه‌ی كوشتن و له‌ناوبردن ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر دژی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامدراون.